گرگنی سوور
| گرگنی سوور | |
|---|---|
| لقی | ئەستێرەی گرگن |

گرگنی سوور (بە ئینگلیزی: red dwarf) بچووکترین و ساردترین جۆری ئەستێرەی زنجیرەی سەرەکییە، گرگنی سوور باوترین جۆری ئەستێرەیە لە گەلەستێرەی ڕێگای شیریدا، بەڵام بەھۆی کەمی درەوشانەوەیانەوە بەئاسانی نابیندرێن. پڕۆکسیما سێنتوری، کە نزیکترین ئەستێرەیە لە خۆرەوە، گرگنێکی سوورە، بەگشتی پلەی گەرمییان دەگاتە نزیکی ٣٫٥٠٠ پلە، و بارستەیان لە نیوەی بارستەی خۆری خۆمان کەمترە.[١] تایبەتمەندییەکانی
بارستاییی گرگنی سارد لە نێوان ٥و٧٪ بۆ ٥٧٪ی بارستاییی خۆرە. ئەگەر بڕی ماددەی کۆبووەوە تێیدا کەم بێت، ئەوا یەکگرتنی ھایدرۆجین تێیدا ڕوونادات، و نوێترین توێژینەوەکان زۆربەی ئەستێرەکانی زنجیرەی سەرەکی لە جۆرە سپێکترییەکانی L2 یان L3 دادەنێن. لە ھەمان کاتدا، زۆرێک لەو تەنانەی کە ساردترن لە نزیکەی M6 یان M7 گرگنی قاوەیین، کە بارستاییی پێویستیان نییە بۆ پاراستنی یەکگرتنی ھایدرۆجین. ئەمەش تێکەڵاوییەکی گەورە لە جۆرە سپێکترییەکانی گرگنە سوورەکان و گرگنە قاوەییەکاندا دروست دەکات. لەوانەیە پۆلێنکردنی تەنەکان لەم مەودا سپێکترییەدا قورس بێت. ئەستێرەکە دەبێتە ئەستێرەیەکی لاواز. بارستاییی گرگنێکی ساردی جۆری سپێکتری V بە شێوەیەکی گشتی نزیکەی ١٠٪ی بارستاییی خۆرە، و تیرەکەشی نزیکەی ١٥٪ی تیرەی خۆرە.[٢]
بەھۆی کەمیی ماددەوە لە گرگنی سارددا، گۆڕینی ھایدرۆجین بۆ ھیلیۆم تێیدا لە ڕێگەی زنجیرەی کارلێکی پڕۆتۆن-پڕۆتۆنەوە بە ھێواشی ئەنجام دەدرێت. بۆیە پلەی گەرمیی ڕووەکەی لە نێوان ٢٢٠٠ و ٣٨٠٠ کڵڤندا دەمێنێتەوە (بە بەراورد بە خۆر کە پلەی گەرمیی ڕووەکەی ٥٨٠٠ کڵڤنە، بەڵام پلەی گەرمیی «ناوک»ەکەی کە یەکگرتنی ناوکی تێیدا ڕوودەدات، نزیکەی ١٤ ملیۆن کڵڤنە). بۆیە جۆری گرگرنی سارد ڕووناکی لە مەودای تیشکە درێژ شەپۆلەکاندا دەردەدات (واتە تیشکی سوور و تیشکی ژێرسوور)، و ڕووناکییەکەشی لاوازە (لە نێوان ٠١و٠٪ بۆ ٥٪ی ڕووناکیی خۆر).
گواستنەوەی گەرما لە گرگنی سارددا تەنھا بە شێوازی ھەڵگرتنی گەرما (convection) ئەنجام دەدرێت. ئەو فۆتۆنانەی لە ناوکی گرگنی سارددا دروست دەبن ناتوانن بگەنە ڕووەکەی بەھۆی چڕیی ماددەکەوە و گواستنەوەی وزە تێیدا بە ھەڵگرتنی گەرما دەبێت. ھەروەھا پلەی گەرمیی گرگرنە ساردەکان لە پلەی گەرمیی خۆر بە جیاوازییەکی زۆر کەمترە و بۆیە لە خۆر چڕترن و بەمەش بە تاریک دادەنرێن بۆ گواستنەوەی ڕووناکی لە ناوکیانەوە بۆ ڕووەکەیان.
بینین
[دەستکاری]ڕووناکیی گرگنە ساردەکان لاوازە، بۆیە ناتوانرێت ھیچ یەکێکیان بە چاوی ئاسایی ببینرێت. نزیکترین ئەستێرە لە خۆرەوە گرگنی ساردی پڕۆکسیما سێنتورییە کە لە پۆلێنی سپێکتریی M5 دایە و نزیکەی ٤.٢٢ ساڵی ڕووناکی لێمانەوە دوورە، و بڕی درەوشاوەیی بینراوی ١١ە. لە ٣٠ نزیکترین ئەستێرە لە خۆرەوە، ٢٠یان گرگنی ساردن. ھەندێک لەو گرگنە ساردانە دیاردەی بڵێسەداربوون نیشان دەدەن، کە تێیدا ڕووناکیی ئەستێرەکە بەھێز دەبێت. ئەو گرگنە ساردانەی بڵێسەدارن بە یەکێک لە جۆرەکانی ئەستێرە گۆڕاوەکانی جۆری UV-Ceti دادەنرێن. ئەگەر بتوانین پەڵەی ئەستێرەیی لەسەر یەکێک لە گرگنە ساردەکان ببینین، ئەوا دەکەوێتە پۆلێکی ترەوە کە پێی دەوترێت BY-Draconis. ھەردوو جۆرەکە «دینەمۆ»یەکی چالاکن، کە تێیدا بواری موگناتیسی دروست دەبێت بەھۆی تێکەڵبوونی گواستنەوەی گەرما تێیدا لەگەڵ جووڵە خولانەوەیییەکەیدا بە دەوری تەوەرەکەیدا. وا دەردەکەوێت کە ئەم دیاردەیە لە گرگنە ساردەکاندا دیاردەیەکی ڕوونە، چونکە ڕووناکییان بە ڕێژەیی کەمە و ئەمەش وادەکات بڵێسەداربوونیان لە کاتێک بۆ کاتێکی تر ڕوون بێت.[٣] بەھۆی نزمیی ڕووناکیی گرگنە ساردەکانەوە، ناتوانرێت لە گەلەئەستێرەکەدا ببینرێن مەگەر لە مەودایەکی کورتدا نەبێت. لیستی نزیکترین ئەستێرەکان لێمانەوە نزیکەی ٢٠ ئەستێرەی جۆری گرگنی ساردی تێدایە، کە زیاتر لە ١٥ ساڵی ڕووناکی لێمانەوە دوورن (بە بەراورد بە تیرەی گەلەئەستێرەی کاکێشان کە نزیکەی ١٥٠,٠٠٠ ساڵی ڕووناکییە).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «The Brightest Red Dwarf by Ken Croswell». kencroswell.com. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Burrows, Adam; Hubbard, William B.; Saumon, D.; Lunine, Jonathan I. (1993). "An expanded set of brown dwarf and very low mass star models". Astrophysical Journal. 406 (1): 158–171. Bibcode:1993ApJ...406..158B. doi:10.1086/172427.
- ↑ Templeton, Matthew (September 2011). "UV Ceti and the flare stars". American Association of Variable Star Observers. Retrieved November 1, 2015.